![]() |
![]() |
|
| تایبه تی شیعر و ئه ده بیاتی کوردی(قاسم تاباک) |
|
گه‌ر نێوانی من و تۆ هه‌زار په‌رژینی تریش هه‌بێ
بۆ من هه‌ر كچه‌كه‌ی گه‌ره‌كی شه‌هره‌كی و من به ڕووتی ده‌تخوێنمه‌وه |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه نهم بهمن 1386ساعت 13:16 توسط قاسم تاباک |
|
|
په‌ڕینه‌وه له گومان ئێستاش له بیرمه که‌لاوه‌که‌مان چ بۆن و بهرامێکیان هه‌بوو پڕ له قاشوولکهی ڕه‌نگاوره‌نگ پڕ له بۆنی خودا ئێستاش ( تهپکهکهمان ) هه‌ر چۆله‌که ده‌گرێ له بیرته ههڵپروچقاندنی سه‌ریان به نیه‌تی چه‌قۆ
ئێستاش ده‌ستم پر له هێلانه و پووش و په‌ڵاشه ئێستاش ڕقم له گوورگهکهی تیتل و بیبله ...................................
له بیرمه یهواره ڕۆژێک بابم کوتی : گه‌وره مه‌به با ده‌سته‌کانت هه‌ر بۆنی که‌لاوه‌یان لێ بێ با له ناو گیرفانه‌کانت هه‌ر هێلکه پاساری بشکێ کاتی خۆشارۆکێن نێو کونی قه‌ڵاغ حهشارگهت بێ هاتم ..... هاتم ........ هاتم به‌شێکی دڵم به کچێکی کۆڵانێک دا به‌شکی تر و کۆڵانێکی تر و کۆڵانێکی تر له خۆشیان ماچم ده‌گه‌ست و ده‌ستم له کۆڵان به مه‌مکی ئه‌و و زوولفی ئه‌م به جێ ده‌هێشت بابم کوتی : گه‌وره مه‌به کۆڵان پره له دار هه‌نار
..................................
هاتم ..... هاتم ....... هاتم تۆ ده‌سته‌کانت به تفه‌نگێک دا هه‌ناسه‌ت به به‌رد من نه‌مدازانی به‌رده‌کانیش دڵیان لێده‌دا دایکم ده‌یکووت شهرهبهرد نه‌که‌ی سه‌رت ده‌شکێ که چی ئێستاش له سه‌ربڕینی ترۆریستهکانیش نا‌ترسێم نا‌ترسێم ئه‌گه‌ر شه‌وێک ( با ) بمبا و به چه‌قۆی دارچناره‌کان ئاژن به ئاژن بم نا‌ترسێم ئه‌گه‌ر به‌ردێک له هه‌ناسه بکه‌وێ یان کانییه‌ک خۆی بخواته‌وه نا‌ترسێم ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و برقمان نه‌بێ و هه‌ستی شێعرێک بکوژم نا‌ترسێم ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و پشیله‌یه‌ک به ژانه‌وه بمرێ چ گه‌وجانه بابم ده‌یکووت : گه‌وره مه‌به کووڕم با ده‌سته‌کانت هه‌ر بۆنی که‌لاوه‌یان لێ بێ 7ی گه‌لاوێژی 1386 |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه نهم مرداد 1386ساعت 23:41 توسط قاسم تاباک |
|
|
بۆ گیانی پاکی دوعا
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه ششم خرداد 1386ساعت 19:29 توسط قاسم تاباک |
|
|
داخڵهکانتان
هێنده قتیلکه مه‌ده‌ن
برسیترن
له گوڵه‌گه‌نمه‌کانی وڵاته‌که‌تان |
|
+ نوشته شده در
شنبه پنجم خرداد 1386ساعت 13:49 توسط قاسم تاباک |
|
|
قاسم تاباک
دایکم هه‌موو شه‌وێ
بارانه ده‌چنێته‌وه و
به‌یانیان
پێش ئه‌ڵڵا هوو ئه‌کبه‌ر
گوناهه‌کانی ده‌ریا ده‌شواته‌وه
ئه‌وه‌یه ........
ڕازی توانه‌وه‌یی تۆ
له هه‌ور دا |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه سوم خرداد 1386ساعت 12:34 توسط قاسم تاباک |
|
|
قاسم تاباک
دوای سه‌فه‌ری باران
له بیرمه
به قه‌را توانه‌وه‌یه‌ک
ژیام |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه یکم خرداد 1386ساعت 12:28 توسط قاسم تاباک |
|
|
قاسم تاباک من نازانم ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه
نیگاکانم بۆ لێدهدزێ
من نازانم ئه‌م کۆڵانه هه‌نگاوه‌کانم بۆ کوێی ده‌با
من نازانم ئه‌م غوربه‌ته بۆ خۆی حه شارداوه له ناو کۆڵانی شێعره‌کانم و نووکی قه‌له‌م لاپه‌ره‌ی خوولیاکانیشم لێ ڕه‌ش ده‌کا
من نازانم ئه‌م ئاسمانه بۆ هه‌موو رۆژێ ته‌نگتر ده‌بێ
هۆ تروسکهکهی شه‌وانی غووربهتاوی وتاریکستانی ڕۆژانه‌م من نازانم بۆچی ئیتر ئه‌شق بۆنی باران نادا
من نازانم بۆچی ئیتر له خه‌ونه‌کانیشما غووربه‌ت
ده‌ست له باڵای خوولیاکانم ناکاته‌وه
من نازانم من نازانم من نازانم
من نازانم ئه‌م ویشکه بارانه له کوێیوه به‌سه‌ر منا ده‌بارێ که‌جی له‌مپه‌رێ جهترێکیش به‌دی ناکه‌م دڵی ژه‌نگگرتووی غووربهتاویمی له‌ژێر دانێم
ڕه‌شه‌ممه سه‌ره‌تای له‌دایکبوونی غووربه‌ت له خۆمدا له تۆدا له چاره‌نووسی شهوهژانێکی ئه‌ستێره‌دا من نازانم ئه‌م کۆڵانه پێیه‌کانم بۆ کوێی دهباو ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه نیگاکانم بۆ لێدهدزێ
هۆ مڕۆڤانی گڕی ژین گرتوو
ئێوه هه‌موو خێڵی درۆن ئێوه شهڕانیترین خوودای شه‌ڕن ئێوه هێلاکۆی مێژوون و سایه‌ی رووحتان به‌سه‌ر داروو به‌ردو گووڵی ئه‌م نشتیمانهدا سه‌پاندووه‌و وه‌کوو هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید نایه‌ڵن ئه‌شق گه‌وره‌بێ
ده‌گه‌ڵ ئێوه‌مه ئه‌وانه‌ی یاساکانی هێرۆشیما له مێشکتاندا ده‌چێنن
من ئیتر سێزێف نیم باری ئێوه له‌کۆڵ نێم له‌وه به‌دوا بیرم بێ دڵۆپه بارانێکیش سه‌وز ده‌بێ
له‌وه به دوا من ڕوانینم ده‌ڕوێنم له سه‌ر مووی سپی دایکم له‌وه به‌دوا من ڕازی مه‌رگی په‌پوله‌کانیش ده‌زانم
من نازانم ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه نیگاکانم بۆ لێدهدزێ و ئه‌م کۆڵانه پێیه‌کانم بۆ کوێی ده‌با
من ده‌رۆم
تا دێمه‌وه په‌نجه‌ره‌ی ماڵهکانتانم لێدامهخهن کۆڵاناکانتان برسی مه‌که‌ن
سه‌فه‌ری ون بوونم ده‌گه‌ڵه له تۆدا من دهرؤم من ڕازی مه‌رگی په‌پووله‌کانیش ده‌زانم من نازانم ئه‌م کۆڵانه هه‌نگاوه‌کانم بۆ کوێی ده‌با ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه نیگاکانم بۆ لێدهدزێ
ئای په‌نجه‌ره هه‌تیو بوویه‌که‌م تا دێمه‌وه به بارتیقای روانینت بڕوێ ئه‌وسا
من و تۆ‌و چاره‌نووس ژووان ده‌که‌ینه تارای پێگێشتن و کۆڵانیش ده‌که‌ینه چۆپیکێشی حه‌زه‌کانمان
له‌وه به دوا من جاده‌ی بیره‌وه‌رێکانم قیرهتاودهکهم و ئوتووبانێ ده‌کێشم تا ئه‌و به‌ری سنووره‌کان
له‌بیرم بێ
له‌وه به‌دوا ته‌رمی عومه‌ر خاوه‌ری حه‌زه‌که‌م و ئه‌نفالی رووحم ده‌نێرمه ئه‌وبه‌ری سنوور هه‌موو رۆژێش ته‌رمێکی تر رووحێکی تر جه‌سته‌یه‌کی تر
لێتان تووڕه‌م فریشته‌کانی خووایی لێتان تووڕه‌م یاساکانی ئه‌هوورایی
ئه‌مشه‌و شاعیرێک له خۆیی و له ئێوه‌و له یاساکانی کاغهزیتان یاغی بووه‌و له داریستانی ئاسمانه‌کان چیرۆکی مه‌رگی خۆی به چه‌قۆ ده‌ژنێ
له‌وه به‌دوا جێ ماچی دایکم خوێنی لێده‌تکێ و هاوارو گوڕه‌ی بابیشم گولله‌ی ناتهباییهو ویزه‌ی دێ
من نازانم له‌وانه‌یه له‌وه به‌دوا نهترهکێن پشیله‌کانی ناوحهوشهکانتان و له قاڕقاڕیش بکه‌ون قشقه‌ڵه‌ی ناو سهیرانگاتان
پێڵاوه‌کانم بڵیتی سه‌فه‌ریان پێیه
ده‌چم ڕه‌شایی ڕه‌شه‌ممه له لاپه‌ڕه‌ی مێژوو بستێنمهوهو ماچ بکه‌م رۆژانی ئه‌هورایی
ئه‌گه‌ر چاوه‌کانیشم لێ ونبوو له بیرتان بێ
من ڕازی مه‌رگی پهپوولهکانتانم پێیه
|
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه پانزدهم فروردین 1386ساعت 13:26 توسط قاسم تاباک |
|
|
به‌رێزان ئه‌و هۆنراوانه ئی ساڵی هه‌شتان به‌ڵام چی بکه‌م خۆشم ده‌وێن.......
ڕێگا ڕێگا ڕێگا ڕێگا چه‌نده دوور و درێژه نێوانی من و دابڕانی تۆ ڕێگا ڕێگا ڕێگا ڕێگا ئاخ ئه مشۆکه تک تک تک تک ته‌نیاییم لێده تکێ ڕێگا ڕێگا ڕێگا ڕێگا
سه‌فه‌ر
کۆچ یانی سه‌فه‌رێکی بێگه‌ڕانه‌وه چه‌نده دوور و دژواره بروانێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی کۆچ بۆته چاره‌نوسیان
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه یکم بهمن 1385ساعت 19:44 توسط قاسم تاباک |
|
|
نازه نین
وه ره شه قه ی ماچ له گۆناکانمان بپرسین
ئه ی ناسک‌تر له هه ناسه من کچێکی چه تر فرۆش ده ناسم چه تره کانی به ماچێک ده دا و هیچی تر
من خوایه ک ده ناسم هه ناسه ی پڕه له کچێک ئه ی ناسک‌تر له باران ئه م ڕێیه دوور نه که ی من کوڕێک ده ناسم شه وانه پێڵاوه کانت لێده دزێ و هه ناسه ی له باوه شتا ده نوێنێ ئه م ڕێیه دوور نه که ی با له هه نگاوه کانتا نه م
|
|
+ نوشته شده در
جمعه بیست و چهارم آذر 1385ساعت 12:58 توسط قاسم تاباک |
|
|
چرته کانتان ڕاگرن
من لێره دێمه خوارێ و
من له ڕشه مه ی ئاوێنه یه ک دا ون بووم
ئاوێنه ت پیر کرد
تۆ به فراوی ئاوێنه ت نه دیوه
منیش نه مده زانی
کۆڵان له کۆی ئاوێنه دا ته واو ده بی
من تاوانبارترینم له ئێوه دا
حهکایه تی ڕوانینی بارانێکی ترم پێیه
|
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و سوم آذر 1385ساعت 23:0 توسط قاسم تاباک |
|
|
قاسم تاباک ڕه نگی هه نارمان فرۆشت له مه زادخانه ی ئه شق تامی بارانمان به سه ر چه تر دا شۆڕ کرده وه و خۆشمان له ژێر پێناسه یه کی هیچ نێو نیشانی گوڵه گه نم ده پرسین له خۆمان چ وێرانه یه که شۆڕبوونه وه به سه ر هیچ دا تاوانه کان له چه تر بپرسن نه یهێشت دڵۆپه بارانێک ته ڕم کات و ته ڕت کات هاواره هاوار غوڕبه تیم له شه قامه کان ده پرسم له کورسیه که ی زانکۆ له و ته خته ڕه شه ی ناوی ئێمه ی له خۆی دا ون کرد له پرسه ی هه ناسه مدا دایکم پێکه نی و ریگا مرد له پرسه ی هه ناسه مدا خوشکم ماچی به خشی به تێریژی هه تاو و ریگا مرد هاواره هاوار چ تاوانێکه مه رگی ڕیگا ڕیگا بۆنی خودای پێ‌بوو بۆنی ماچ بۆنی هه وه س بۆنی گل بۆنی چاو ڕیگا خودا بوو زیندووم که وه له بیرته ده تکوت: له سه ر ڕانی ماچه شیعره کانت نه بێ خه و ناملاوینێ زیندووم که وه له بیرته ده تکوت: ماچه کانت بۆنی قاشه سێ‌و ده ده ن زیندووم که وه شێعره کانت پیری کردم به قه را ته واوی مردۆکان مردم به قه را ته واوی ئه فسانه کان ئه فسانه یی بووم بمخوێنه وه نێوانمان وشه یه که و هیچی تر زولفت نه که یته گۆچانی پیری بو یه کی تر بمخوێنه وه به ڵێنی بارانم له بیر ماوه که چه ترم خۆش نه وێ به ڵینی بارانم له بیرماوه له سه ر تاته نوێژه کان کرنۆش بۆ بووکه بارانه به رم به ڵێنی بارانم له بیرماوه پیرت که م پیرم که ی به ڵێنی بارانم له بیر ماوه نسێکه م گۆچانی هه ناسه ت بێ
هاواره هاوار حه سره تی ماچ پیری کردم ماچ ده زانێ دووری یانی چی! حه سره تی نێوانمان دوگیانی ماچێکه ماچه ویشک هه ڵاتۆکه ی لێوم هه ناراوی که چاره نووسی ئه و قه یره ی کچه م پێمه ده تامی ماچی له دایکم ده پرسی چه ند تاوانباره نێوان ئه ی یار ڕه حم به چاره نووسی ڕێگا بکه به پووشپه ری هه ڵوه رینی رووح به هه تیو بوونم له کۆڵانه کانی ته نیایی دا ئه ی یار چ چاره نووس ژینێکه ڕێگا له بیرته ده تکوت: ده سماڵی بووکێنیم گۆچانی پیریته مردم و هه ر نه هاتی بمخوێنه وه یار ڕه هێڵه م به ماڵ فێر مه که با کونده پێناسه ی وێرانیم نه داتێ بمخوێنه وه تا بێ چه تر بچینه ژێر باران من له ئاو شیرین تر بووم له هه رێمی هه نار چه ند غه ریبه کانی لێره بمخوێنه وه تا ئه و نێوانه بخنکێنین تا ماچ له سه ر کراسی بووکێنیت بچێنم له هه ڕه شه ی :با:ده ترسیم بمخوێنه وه نێوانمان وشه یه که و هیچی تر بمخوێنه وه بمخوێنه وه.....
|
|
+ نوشته شده در
جمعه سوم شهریور 1385ساعت 1:25 توسط قاسم تاباک |
|
|
مه رگی من و قه سیده ی"با"
که "با"یی له باکوری شاره وه دی ده چمه باوه شی و ده لیم نه کا بونی ئه و و دارگیلاسه که یانی پیبی ئه وه رازی من و "با " بوو پیش هه لوه رینی رووحم ئه وه چیروکی من و "با"یه له جوزه ردانی ساتیکه وه تا ئه به د من "با"م خوش ناوی هاوری ئه و مه رگی منی به داوه لی دارستان سپارد ئه و مه رگی منی به میحرابی سه وزی گه لا سپارد ئه و مه رگی منی به هیلانه ی پاساری سپارد چ جوزه ردان بایه که هاوری
هاوری به خه لکی شاره که ت بلی ببه ستن چاوی ده لاقه ی ژوره کانیان نه کا ره شه بایه ک مه رگی په پووله کانیان بو بینی نه کا ره شه بایه ک سترانی دابرانی رووح و شیواوی جه سته یان بو بینی په نجه ره کانتان داخه ن ئیتر بونی ئه و و ره حمه تی دار گیلاسی پینیه په نجه ره کانتان داخه ن پیش ئه وه ی گوله ده سکرده کانیشتان هه لوه رینی
هاوری "با" بی شه رمه با چیروکی په پووله پاییزه بو دار هه نار ده با و هیچی تر
سیویک روژیک حه کایه تی بو ده سته کانم خویند له و روژه وه ده سته کانم هه لوه ریون له و روژه پیاوه که ی فروغیش ده ستی نیه کلاوه که ی هه لگری و به په نجه ره قفل کراوه که م بلی سلاو سلاو سلاو
هاوری ئه وه قه سیده ی من و بایه له شه وه پاییزی ته مه ن ئه وه ته رمی من و تیژ ددانی قه بره له سه ره تای وه رزی ویستن
له مه ر‌گ ده ترسیم هاوری فریام که وه فریام که وه با دوا هه ناسه م له با وه شی ئه به دییه تدا بروی من "با"م خوش ناوی "با"شه ویک ته مه نمی برد په نجه ره کانی شاریش هارووژان تو گریانی په نجه ره ت نه دیوه هاوری تو ته نیایی کولانت نه دیوه تو مه رگی بارانت نه دیوه تو کالبوونه وه ی فرینت له "با"دا نه دیوه چیت بو باسکه م هاوری چی؟ باسی کویر بوونی کانی یان هه لوه رینی ژین باسی ره شه ممه و خنکانی پشیله یان ئاویلکه دانی کولان چیت بو باسکه م هاوری چی؟ له بیرته ئه نفالی په پووله پاییزه و "با" له بیرته رووخانی کچ گه لی گه لا و با له بیرته گیژه لووکه ی رووح و با له بیرته له بیرته له بیرته
له و کولانه "با" دی له و کولانه هه ر ته رمی رووحه "با" هه لیگرتووه ها بروانه له و قولینچکه ی ئه وه ئاخرین ژوانی من و په نجه ره یه
له و کولانه "با"دی منیش "با" ده مبا
|
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه یکم تیر 1385ساعت 21:20 توسط قاسم تاباک |
|
|
قاسم تاباک بیده نگی که پر ده بی هاواری لیده رژی
نازانم ده لین خوشه ویستیش شیعر
|
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه یکم تیر 1385ساعت 12:49 توسط قاسم تاباک |
|
|
قه‌سیده‌ی عه‌شق- به‌ختیار عه‌لی
|
|
+ نوشته شده در
جمعه بیست و ششم خرداد 1385ساعت 17:58 توسط قاسم تاباک |
|
|
ئاخ خوایه دلوپیک باران و ساتیک گرژی نیوچاوانی تو له میژه دیلی ئه و قولینچکه م ئه وه وته ی چه تریک بوو
بابم وتی: ریگا یانی ونبوونی ریبواریک له ناو مژی خاک‌دا
کیژیک وتی: چاویک و کلی ریگا و هاتوو نه هاتی ریبواریک
شه ویک دایکم ده سته کانی به کانی سپارد و کوتی: خوایه گیان رازی که رویشکه ی گه نم و ماچی خول و بونی ریگایه ک ده سته کانی هه لگرتووم
له به ره به یانیه کدا شاعیریک رازی چه تر و چیروکی ریگا و چاوی کیژ و ده سته کانی دایکی به کویره رییه ک سپارد و خوشی ون.
|
|
+ نوشته شده در
دوشنبه بیست و دوم خرداد 1385ساعت 13:49 توسط قاسم تاباک |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
لیتان تووره م فریشته کانی خودایی
لیتان تووره م یاساکانی ئه هوورایی ئه مشه و شاعیریک له خویی و له ئیوه و له یاساکانی کاغه زیتان یاغی بووه و له داریستان ئاسمانه کان چیروکی مه رگی خوی به چه قو ئه ژنی |
| پیوندهای روزانه |
|
فه‌وتانی زمان له جیهاندا تازه های ادبی روانکاوی گرگهای خاکستری آرشیو پیوندهای روزانه |
| نوشته های پیشین |
|
بهمن 1386 مرداد 1386 خرداد 1386 فروردین 1386 بهمن 1385 آذر 1385 شهریور 1385 تیر 1385 خرداد 1385 فروردین 1385 اسفند 1384 |
|
RSS
|